توركیا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادیی دەمیرتاش جێبەجێ بكات

بوڵنت ئارنچ، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا دەڵێت: سەلاحەدین دەمیرتاش پێیوتووە، چوار ڕۆژە هاوسەرەکەم (باشاک دەمیرتاش) چاوەڕێی ئازادکردنم دەكات لە ئەدەرنە، پێموتووە بڕوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "لیدەر هەبەر"ی توركی باسی سەردانەكەی كردووە بۆ لای سەلاحەین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە و عوسمان كاڤالا، خاوەن كار و چالاکوانی مافی مرۆڤ كردووە لە زیندانی ئەدرنە.

ئارنچ دەڵێت: هەردوو دیدارەكەم زیاتر لە کاتژمێرێکیان خایاندووە و زۆر گرنگ بوون بۆ من.

لە باسی دەمیرتاش-دا باس لەوەدەكات: لەو کاتەوەی دەمیرتاشی ئەندامی پەرلەمان بووە و ناسیویەتی، جارێک یان دووجار چاوی پێیكەوتووە، لە سەردەمی جێگری سەرۆک وەزیرانیشدا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بووە.

ئارنچ ئاماژە بەوەدەكات: دەمیرتاش نۆ ساڵە زیندانی کراوە، لە ساڵی ۲۰۱۶ەوە، کاڤالا کەسێکی زۆر شارستانییە؛ هەردووکیان مرۆڤی زۆر میهرەبانن، هیچ ڕق و دوژمنایەتییەکیان هەڵنەگرتووە، هیچ کامیان هیچ کینە و ڕق و کینەیەکیان بەرامبەر کەس نییە، بەڕاستی من بەم شتە سەرم سوڕما، ئەگەر من لە هەمان دۆخدا بوومایە، تەنها ئەوەم دەزانی كە کێ ئەمەی لەگەڵ کردم،  ڕەنگە مرۆڤی ئاسایی بیر لەوە بکاتەوە.

بوڵنت ئارنچ لە بەشێكی تری قسەكانیدا، بە پێویستی دەزانێت بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگای دەستوری سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لەسەر داواکاری تاکەکەسی دەردەچن، بە جددی وەربگرین و دەبێت جێبەجێیان بکەین، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە پەیوەندییان بە کێوە هەیە، من ئەم پیاوەم بەدڵە، ئەو پیاوەم بەدڵ نییە، پێم وایە ئەمە تاوانبارە و ئەو کەسە بێتاوانە، ئەم جۆرە شتانە بوونیان نییە.

ناوبراو دەشڵێت: نزیکەی مانگێک لەمەوبەر مۆڵەتم وەرگرت بۆ بینیان، پێم وابوو ئازاد دەکرێن، منیش لە ماڵەکانیان سەردانیان دەکەم و قاوەیەكیان لەگەڵ دەخۆمەوە، ئەوە ڕووی نەداوە، بەڵام باوەڕم وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەكرێن.

News ID 226450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha