کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەیدا، دۆسیەی بڕیارە جێبەجێنەکراوەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ۲۴ وڵات تاوتوێ دەکات؛ تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ناوی هاتووە. لە نێو ئەو دۆسیانەدا، پرسی دەستبەجێ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تایبەتی جێگای سەرنجە.
بوڵنت ئارنچ، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا دەڵێت: سەلاحەدین دەمیرتاش پێیوتووە، چوار ڕۆژە هاوسەرەکەم (باشاک دەمیرتاش) چاوەڕێی ئازادکردنم دەكات لە ئەدەرنە، پێموتووە بڕوات.