حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوەیێکدا بۆ گیان لەدەست دانی 5 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە جەختی کردەوە ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین.

بەپێی هەواڵی کوردپررس،جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی ئامێدی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ھێرشەکەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان و ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان بن.

لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگریی لێبکات.

پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha