بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، بوونی هێز و گرووپ و ئەندامانی PKK لە شنگال و مەخموور و چیای قەندیل بۆ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە پێویسته چارهسهرکردنی ئهم پرسه به شێوهیهک بێت که ئاسایش و سهقامگیری له ناوچهکهدا مسۆگهر بکات و ئەوان پشتیوانی له پرۆسهی ئاشتی له تورکیا دهکهن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەو هێزانەمان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندمانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان و لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات".
هەروەها، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەکەکە لە بناری قەندیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان بڵاویکردەوە کە هێزەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی: "هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە".
Your Comment