فیدراسیۆنی زۆرانبازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوی بەشداربوانی ٤٦ەمین خولی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی جامی "جیهان پاڵەوان تەختی" ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو زۆرانباز و ڕاهێنەرێک لە پارێزگای کوردستانەوە بۆ ئەم ڕووداوە گرنگە وەرزشییە بانگهێشت کراون؛ ئەم پێشبڕکێیانە بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە قۆناغەکانی هەڵبژاردنی تیمی نیشتمانیی زۆرانبازیی ئازادی گەورەساڵانی ئێران، گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
بەشی کوردستان- محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی بەناوبانگی سەقزی لە فیناڵی زۆرانبازی ئازادی تەمەن ژێر ۲۳ ساڵی جیهاندا لە سربیا میدالیای زێڕی جیهانی بەدەست هێنا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۱۱ی گەلاوێژ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ملەی سەڵەوات ئاوا لە ڕێگەی نێوان هەمەدان - سنە ۱۴ کەس بریندار بوون.