وەرزش
-
ئایناز میکائیلی میدالیای زیوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
ئایناز میکائیلی، تایکواندوکاری سەقزی، بە درەوشانەوە لە پێشبڕکێکانی کراوەی کازاخستان و ڕکابەرییەکانی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادی مێرمنداڵان، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زیوی ئەم ڕکابەرییە نێودەوڵەتییانە.
-
ئاسۆشێتدپرێس: ئۆنداڤ؛ دەنگی کورد و ئێزدی لە مۆندیال
ئاژانسی "ئاسۆشێتدپرێس" ، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە: درەوشانەوەی دێنز ئۆنداڤ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، ئەو یاریزانەی کردووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و چاوەڕواننەکراوترین سیمایەکانی ئەم پاڵەوانێتییە. سەرکەوتنی ئەو بۆ ئێزدی و کوردەکان مانایەکی قووڵتری لە تۆپی پێ هەیە و بووەتە هێمایەک بۆ دەرکەوتن و ناساندنی کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە لەسەر ئاستی جیهان.
-
ئەردۆغان پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی یانەی ئامەدسپۆر بۆ خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەکە و هاندەرانی کرد.
-
بۆ یەکەمجار؛ ئامەدسپۆر سەرکەوت بۆ خولی نایابی تورکیا
یانەی ئامەدسپۆر مێژوویەکی نوێی نووسییەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، بلیتی سەرکەوتنی بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) بەدەستهێنا، ئەمەش دوای یەکسانبوونی لە گەڕی کۆتایی خولی پلە یەکی وڵاتەکە بەرامبەر یانەی ئیدر.
-
ئاتووسا گوڵشادنەژارد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی کاراتیی بەدەست هێنا
کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
-
محەمەد موبین عەزیمی؛ پلەی یەکەمی زۆرانبازی ئازادی جیهانی بەدەست هێنا
بەشی کوردستان- محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی بەناوبانگی سەقزی لە فیناڵی زۆرانبازی ئازادی تەمەن ژێر ۲۳ ساڵی جیهاندا لە سربیا میدالیای زێڕی جیهانی بەدەست هێنا.