بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شه‌یبانی وەزیری دەرەوەی سووریا به‌که‌ناڵى فه‌رمى سوریا (الاخباریه)ی وتووه: "بەشدارنەبونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا، قووڵایی کەلێن و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات، ئێستاش دەرفەتێکی مێژوییە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ڕۆڵێکی چالاک لە داهاتووی وڵات‌دا بگێڕن".
شه‌یبانى وتى: "ئەحمەد شەرع پێداگرە لەزەروڕەتی ڕۆڵگێڕانی هەسەدە لەداهاتووی سووریا، ڕێکنەکەوتن لەگەڵ هەسەدە-ش زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەگەیه‌نێت و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدیان دوا دەخات".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئه‌وه‌شى وتووه: "دیمەشق دەوڵەتانی هاوکار و پشتیوانى هەسەدەی ڕازی کردووە کە تاکە ڕێگەی مومکین، ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادارى نێوان مه‌زڵووم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شه‌رعه بۆ به‌شداریی کورد لە ئیدارەی حکوومه‌تى سووریا، چوونکه هەر جۆرە دابەش کردن یان فیدراڵیزمێک نامومکین و جێگه‌ی دانوستان نییە".
Your Comment