ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند لەکاتێکدا بانگەشە دەکەین، کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە و دەبێت ئاگامان لە خۆمان بێت و پارێزگاری لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بکەین.
بەشی غێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پێشکەوتنی عێراق زۆر گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردار و تەواوەتی جێبەجێ بکرێت، نابێت باوەڕ نەبوونی لایەنێک یان چەند لایەنێک سیستەمی فیدراڵی لە عێراق پەکبخات.