ناناوەندی
-
ئیلهام ئەحمەد:
پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕایگەیاند، پرسی کورد، سیستمی ناوەندیی و پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا:
هەر جۆرە دابەش کردن یان فیدراڵیزمێک لە سووریا نامومکینە
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕهتیدهکاتهوه ههر جۆره دابهشکارییهک لهوڵاتهکهدا قبووڵ بکهن، دهشڵێت: "خوازیاری هاوکاریی بەپەلەین لهگهڵ هەسەدە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی سووریا".
-
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە لەسەر پرسی ناناوەندێتیی
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە لەسەر پرسی ناناوەندێتیی، هەروەها مشتومڕ لەسەر گۆڕینی دەستوور هەیە، هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە پاڵ وەزارەتی بەرگری.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بانگەوازی جیابوونەوە نیە
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: "وەسف کردنی بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بە بانگەوازی جیابوونەوە پێچەوانەی ڕاستی و واقیعە".
-
مەزڵووم کۆبانی: سیستەمی ناناوهندی به مانای دابهش کردنی سووریا نییه
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردوولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کۆکن.
-
لە کۆنفرانسی پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا:
ئیلهام ئەحمەد جەخت لە پێکهێنانی سیستەمی ئەمنی، ئابووری و پەروەردەی ناناوەندی دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئامادەبوو.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن:
بەردەوامبوونی ڕێبازی ناوەندگەرایی دووبەرەکییەكان لە سووریا توندتر دەکات
سینەم محەمەد دەڵێت: مەسەد لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکانی سووریا کار دەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی کە تاکە گەرەنتییە بۆ سووریایێکی دادپەروەر و ئەم تێڕوانیە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بایەخی پێدەدرێت.