بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس ڕایگه‌یاند: ئه‌زموونی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی سوپای سووریا.
مەزڵووم عەبدی وتیشی: "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و دیمه‌شق له‌سه‌ر میكانیزمێک بۆ تێكه‌ڵ كردنی هێزه‌كان له سوپای سووریا ڕێككه‌وتوون، ده‌یان هه‌زار له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی دیموكرات و هه‌زاران هێزی ئاسایشی ناوخۆ له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن".
فەرماندەی هەسەدە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "فه‌رمانده و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پۆستی باڵا و گرنگ له وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی سوپا سووریا وه‌رده‌گرن، لیژنه‌یه‌كیش پێكهێنراوه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ په‌ره‌پێدانی میكانیزمێكی گونجاو".
سه‌باره‌ت به توركیا و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته له‌یه‌كخستنی هه‌سه‌ده و سوپای سووریا، مه‌زڵووم عه‌بدی ئاشكرای كردووه: "له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستی توركیادا نه‌رمی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ناو ریزه‌كانی سوپای سووریادا یه‌كبخرێن".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه: "ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا و كه‌ناراوه‌كانی سووریا هۆكاربوون له دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق".
Your Comment