بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قه‌یس محه‌مه‌داوی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانی به‌رده‌وامبوون و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌رکردوه، بۆ گه‌یشتن به بکوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "سه‌فا مه‌شهه‌دانی پێشتر کراوه‌ته ئامانجی هه‌وڵێکی تیرۆرکردن و تاوانباران ده‌ستگیرکراون، به‌ڵێن به خێزانه‌که‌شی ده‌ده‌ین که بکوژه‌کان ده‌ستگیربکرێن".
باسی له‌وه‌ش کرد، "ئه‌و کرده‌وه‌یه، گوزارشته له ترسنۆکی و چه‌قبه‌ستوویی تاوانباران، پێویسته خۆمان له‌م جۆره کێبڕکێی سیاسی به‌دوور بگرین".
دوێنێ سەفا مەشهەدانی، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کاندیدێکی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
Your Comment