کانديدێکی هاوپەیمانی سیادە لە بەغداد تیرۆر کرا

سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو پرۆسەی کوشتنە لەکاتی سەردانێکی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە ڕوویداوە و بە یەکەم  پرۆسەی کوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە ۱۱ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لاپەڕەکانی نزیک لە هێزە سونییەکان لەبارەی کوشتنی مەشهدانی نوسیویانە، چەند رۆژێک دوای ئەوەی داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی کرد لە تارمییە، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری، سەفا مەشهەدانی،  بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوەو، تیرۆرکرا.

News ID 226265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha