لە ساڵرۆژی کوژرانی عەقید هاوکار جاف، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی؛ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی کرێکارانی کوردستان دوای تۆمەتبار کردنی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی دیموکرات، ڕاگەیێندراوێکی توندی بڵاو کردەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پەکەکە بە بۆمبی لکێندراوەوە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتیان لە شاری کەلار کردە ئامانج.