ئەردۆغان: پێویستیە SDF بەڵێنەکەی  جێبەجێ بکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند پێویستیە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'SDF' کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکەیان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۸ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لە ناو فڕۆکەکەی گوتی: "هەرکەسێک ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق بکات سەردەکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی تورکیا، کورد و عەرەب کلیلی ئارامی و ئاسایشی بەردەوامە لە ناوچەکەدا".

ئەردۆغان جەختی کردەوە،، هاوپەیمانی تورکیا، کورد و عەرەب کلیلی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.

نابروا لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا، کە لە دیمەشق لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بەرێوەچوو، ڕایگەیاند: پێویستیە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'SDF' کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکەیان بکەن، تێکەڵبوونیان بە دامودەزگاکانی سووریا تەواو بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە ۷ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە بریتی بوون لە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و ڕۆهلات عەفرین لەگەڵ  شاندێکی حکوومەتی سووریا کە لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێکهاتووە کۆ بوونەوە باسیان لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئادار، لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی سووریا و دۆخی ئەم دوایەی حەلەب کراد.

ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر چەند خاڵێک کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی واژۆ نەکراوە، کە لەم خاڵانە پێکهاتوون، پرەنسیپی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەو ڕێککەوتنە زارەکییە کراوە، دەکرێت ببێتە هۆی دروستکردنی سوپایەکی ڕێکخراو و کارا، کە لە خزمەت پاراستنی هەموو سوورییەکاندا بێت. ئاگربەستی گشتگیر و دەستبەجێ بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حەلەب. پێویستە هەموو سوورییەکان لە وڵاتێکی ئارامدا بژین. دەستووری سووریا هەموار بکرێتەوە.

News Code 226224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha