بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی خۆکوژی چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی کاتیی دیمه‌شق، هێرشی کرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری دێرحافر، که بووه هۆی برینداربوونی سێ شه‌ڕڤانمان".
هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بهههمانشێوە فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانیان ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی کرده ئامانج که له ئه‌نجامدا چوار شه‌ڕڤان بریندار بوون.
هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: "ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمه‌که ڕووبه‌ڕووی بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌بنه‌وه، که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئامانج لێی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێیه له‌نێو دانیشتواندا".
هەسەدە ئاشکراشی کردوه: "ئه‌م ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه به ڕوونی مه‌رامی چه‌کدارانی حکوومه‌تی دیمه‌شق بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکدانی سه‌قامگیری له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیشان ده‌دات، هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رکی خۆیان له پاراستنی گه‌له‌که‌یان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که".
Your Comment