بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاویکرده‌وه: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی واده‌ی فه‌رمیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین و داواکارین پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی شارستانی و ئارام و دوور له گرژی به‌ڕێوه‌بچێت، به جۆرێک که له ئاستی پێگه و مێژوی شکۆمه‌ندانه‌ی پارێزگاکه‌ماندا بێت".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و هێزه ئه‌منییه‌کانی سنووره‌که کۆ بووینه‌وه و جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو کرده‌وه بۆ دابین کردنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندی ته‌واوی یاسا و ڕێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بن، هه‌روه‌ها چاودێریی وردی بێلایه‌نی ته‌واوی داموده‌زگا حکوومییه‌کان ده‌که‌ین و ڕێگه به هیچ جۆره به‌کارهێنانێکی ئیمکاناتی گشتی نادرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
نوخشه ناسیح باسی له‌وه‌ش کردوه: "هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک چۆن هه‌میشه لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و نموونه‌ی یه‌کڕیزی بووه، چاوه‌ڕوانین له‌م پرۆسه نیشتمانییه‌شدا، جارێکی تر ئه‌و په‌یامه به‌هێزه دوپات بکاته‌وه و نمونه‌یه‌کی جوان پێشکه‌ش بکات؛ نمونه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی بێ کێشه و گرفت، چ له ڕۆژانی بانگه‌شه و چ له ڕۆژی ده‌نگداندا، داواکارین هه‌مو لایه‌ک به گیانێکی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن، چونکه سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه، سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان و عێراق".
Your Comment