بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) بەشداریی لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کرد و لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا چاویان بە کەیێر ستارمەر سەرۆک وەزیران و جۆن هێلی وەزیری بەرگریی بەریتانیا کەوت و نامەیەکی مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدەیان پێگەیاند تا لەندەن هانی چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانی سووریا بدات.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی نامەکەی فەرماندەی هەسەدە-دا ڕایدهگهیهنێت: "هیوادارم گەلی سووریا لە ئاشتییدا بژین و جەخت دهكهمهوه لەسەرئەوەی، بەریتانیا هەموو پابەندییەکانی سەرشانی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی بۆ گەلی سووریا جێبەجێ دەکات".
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە ئێستا پارتی حکومڕانی ئەو وڵاتەیە کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست، لە کۆنگرەکەدا دۆسییەکانی ناوخۆو نێودەوڵەتی و هەڵوێستی لەندەن لەبارەیانەوە هەڵسەنگێندرا، شاندێکی مەسەدەش بەشداریی کۆنگرەکەیان کرد.
Your Comment