بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی نزار شه‌تری له لێدوانێکدا دەڵێت: وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان له یه‌ک چوارچێوه‌دا کارده‌که‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێت نه‌وتی عێراقییه، تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی ته‌نها له سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه که له‌وێ کارده‌که‌ن.
بەڕێوەبەری سۆمۆ، ڕوونیشی کرده‌وه: ''کۆمپانیای به‌بازاڕکردنی نه‌وتیش سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و ئه‌رکه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کڕین ته‌واوکردوه و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه نه‌وتێک که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ربهێندرێت".
ناوبراو دووپاتیشی کرده‌وه: تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕه نه‌وتێکی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه، په‌یوه‌ندی گرێبه‌ستیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان و کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان ماوه‌ته‌وه.
له ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی بەندەری جەیهان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا سکاڵایه‌کی له دادگای پاریس تۆمارکرد و دادگاکه بڕیاریدا به ناده‌ستووری بوونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا.
Your Comment