ئاماری بارکردنی نەوتی هەناردەکراوی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەریخستووە، زیاتر لە ۱۱۰ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی هەردوو بەندەرى بەسرە و جەیهانی تورکیاوە بارکراوە، پێنج ملیۆنی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن.