بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسەکەی پارتی لە درێژەی پۆستەکەیدا دەنووسێت: "ئەو پرسیارەی سەرەوە لۆ ئەو (ڕێژە کەمە)یە کە پێیان وابوو قووڵیی ستراتیژیەتی گەلی ئێمە لەگەڵ بەغدایە ئەو (عێراقی عەزیمە) بۆ ئێمە فریادڕەس دەبێت!!!
زانا مەلا خالید دەشڵێت: "هیوادارم دوای ئەو هەموو زوڵم و ستەمە ئێستا تێگەیشتبن کە ئەوەی سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی کرد و کوردستان پەروەران پشتیوانیان کرد ڕێگا دروستەکە بوو".
ناوبراو زیادی دەکات: "ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومڕانانی (عێراقی ئێستا) سیاسیە و یاسایی نیە، تا شایستە و مافەکانمان بچێتە ئەنجومەنی دەوڵەت".
بەرپرسەکەی پارتی ڕاشیگەیاندووە: "ئەوەی لە ٢٠٠٣ بونیاتمان نا و چاوەڕێ بووین لە عێراقی نوێدا بێتە دی بەداخەوە ئەوە نەهاتە دی و هەر ڕۆژەی بیانوویەک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان دەبیننەوە".
ناوبراو هەروەها دەڵێت: "ئەوەی هەیە لە ئێستادا سیاسەتی برسی کردن و کات کوشتنە، ئەو عەقڵیەتەی لە پشتی ئیدارەدانی عێڕاق هەیە سزایەکی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانە و ئامانجیان لێی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەییمانە بە هەموو نەتەوەوپێکهاتەکانی گەلی کوردستان".
Your Comment