ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
-
کوردانی عێراق چۆن یاساکانی لۆبیکردن لە واشنتن، فێربوو؟
ڕاپۆرتێکی نوێ دەربارەی چالاکییە لۆبییەکان و گوشارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخات کە هەولێر لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ملیۆنان دۆلاری بۆ پاراستنی هەژموونی سیاسی و ئەمنیی خۆی لە واشنتن خەرج کردووە؛ بەڵام ئێستا درز و ململانێکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڕەشە لەم کاریگەرییە دەکەن.
-
ئەمیر مام والی تایبەت بۆ کوردپرێس:
زەروورەتی پێداچوونەوە بەڕێدۆزی سیاسیی کورددا؛ ڕێدۆزی ئەمڕۆ: ڕێێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد چاوێک بە ئەزموونە مێژوویەکاندا دەخشێنێتەوە و باس لە ڕێککەوتنی ۱۹۵۷ تا ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت کورد زۆر جار بۆتە قوربانیی پشتبەستن بە هێزی بیانی و ئێستا کاتی «بوێریی سیاسی بۆ گفتوگۆ» گەیشتووە.
-
پەیامی بەرپرسانی پارتی لە هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسروور بارزانی جێگری دووهەمی سەرۆکی پارتی لە هەشتەمین ساڵیادی بەڕێوچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا پەیامی خۆیان بڵاو کردەوە.
-
بەرپرسی لقی دووی پارتی:
ئێستا زانیتان بارزانی بۆچی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کرد؟
زانا مەلا خالید بەپرسی لقی دووی پارتی لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پڕستێکی بڵاو کردەوە و پرسیار دەکات: ئێستا زانیتان،سەرۆک و ڕابەرمان (مەسعوود بارزانی) بۆ ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کرد؟