۲۹یەمین كاروانی ماڵباتی داعش لە سووریاوە گەڕێنرانەوە عێراق

 ۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆلی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی ۱۶ هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكەی سووریاوە بەرەو خاكی عێراق بەڕێكران كە ژمارەیان ۸۳۹ كەس بوو.
ئەمە ۲۹یەمین كاروانی گەڕانەوەی ماڵباتی چەكدارانی داعشە كە لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو: لە ماوەی ۲۸ كاروانی ڕابردوودا نزیكەی ۱۶ هەزار هاووڵاتی عێراقی لە كەمپی هۆلەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.
کەمپی هۆل كە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە، بەشی زۆری ئەوانەی نیشتەجێی کەمپەکە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.

News ID 225995

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha