هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ۹۷ لەسەد کەمی کردووە

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشکرای کردووە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا بەراوەرد بە مانگی ڕابردوو ۹۷ لەسەد دابەزیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی CPT لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزیدا بڵاوی کردەوە: دوای جێبەجێ کردنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چەکدانان و بەردەوامیی گفتگۆی ئاشتی، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە و لە مانگی تەمووزدا بەراوەرد بە مانگی ڕابردوودا کەمتر بووەتەوە.

سەرەڕای ئەمانەش هێزەکانی سوپای تورکیا لە ۲۹ تەمووزدا ئۆپەراسیونێکی نوێی زەمینییان ڕاگەیاند و درێژەیان بە چالاکییە سەربازییەکانیان دا. ئەم هەڵمەتانەش ئاستەنگیان بۆ هاتووچوی هاوڵاتیان درووست کردووە و هەروەها زیانیان بە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندنشینان گەیاندووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان ڕۆژانی ۱ تا ۳۱ تەمووز، سوپای تورکیا ۱۸ بۆردوومان و هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە زۆربەیان بۆسەر ناحیەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بوون. لە نێو ئەم هێرشانەشدا، یەکەم هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست تۆمار کراوە.

News ID 225900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha