بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا (سانا) لێدوانی سەرچاوەیێکی باڵای حکوومەتی سووریا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، بڵاو کردوەتەوە: " کە ئێستا دیمەشق تاوتوێی ئەگەری کشانەوە لە دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە لە پاریس دەکات".
هەروەها بڵاویشیان کردووەتەوە کە "حکوومەتی سووریای لە کۆنگرەکەی دوێنێی حەسەکە کە نوێنەرانی عەلەوی و دروزەکانیش تیایدا قسەیان کردووە تووڕەیە و ڕایگەیاندووە هەسەدە نیەتێکی جدی لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی ۱۰ی ئازار نییە".
شایانی باسە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە حەسەکە کۆتایی هات و بەشدارانی کۆنفرانسەکە لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا داوای دەستورێکی دیموکراسی و سیستەمێکی لامەرکەزی بۆ سووریا دەکەن و دەشڵێن: ''ئەوەی لە سووریا بەرامبەر بە عەلەوی، دروز و مەسیحییەکان کرا، تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستە لێکۆڵینەوەی بێلایەن بۆ بە دیاری کردنی تاوانبارانی ئەو کردەوانە بکرێت".
Your Comment