لە ۷۲ كاژمێردا سێ كاروانی سەربازیی هاوپەیمانان گەیشتووەتە كوردستانی سووریا

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامی بە بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانیان لە كوردستانی سووریا دەدن. لەم ڕووەوە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ كاروانی كەلوپەلی لۆجستیكی، چەک و پێداویستی سەربازی لە هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە بۆ بنكەی قەسرەک لە دەوروبەری حەسەكە.

بەپێی هەواڵی كوردپرێس، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بوون لە بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانیان لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كاروانی یەكەم چووەتە ناو ناوچەكە كە بریتی بوو لە ۳۷ بارهەڵگر كە كەلووپەلی سەربازی، چەک و کەرەستەی تۆپخانەی وجبەیەکی دیکە کە دیار نییە چی تێدا بووە.

كاروانی دووهەم ڕۆژی سێ شەممە چووەتە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە كە بریتی بوو لە ۱٥ بارهەڵگری زرێپۆشی ئەمریكی. كاروانی سێهەمیش ڕۆژی چوارشەممە گەیشتووە كە بریتی بوو لە ۲٠ بارهەڵگر و هەندێكیان تانكەری سووتەمەنیان هەڵگرتبوو.
ئەم جمۆجوڵییە و گواستنەوەی كەرەستەی سەربازی لە چوارچێوەی پاڵپشتی لۆجستیكی بەردەوامی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەكانیان لە كوردستانی سوریاوە ئەنجام داوە.

ڕۆژی ۲٤ تەمووز، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ چاودێری تێپەڕبوونی كاروانێكی هاوپەیمانی بە سەرۆكایەتی ئەمریكای كرد كە لە ۳۷ بارهەڵگر پێكهاتبوو لە سنووری ئەلوەلید و هەرێمی كوردستانەوە بەرەو بنكەی قەسرەك لە نزیك حەسەكە.

ئەم كاروانە سەربازییە بە پاڵپشتی ئاسمانی كۆپتەرەكانی هاوپەیمان لە سنووری ئەلوەلید و هەرێمی كوردستان بۆ بنكەی قەسرەك گواسترایەوە.

بەپێی ئامارەكانی SOHR، بەگشتی لە ماوەی مانگی تەمووزدا، هێزەكانی هاوپەیمانی لە ڕێگەی ۲٤٤ بارهەڵگر و ۷ فڕۆكەوە هاوكاری سەربازییان ڕەوانەی بنكەكانیان كردووە، هەروەها ۱۱ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجام داوە.


مانگی تەمووز شایەتحاڵی چالاكیی بێ وێنەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە خاكی سووریا بووە، هەم لە ڕووی قەبارەی جموجۆڵە سەربازییەكان و هەم لە ڕووی بازنەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییكانەوە كە پێگەكانی داعشیان لە سەرتاسەری وڵات كردووەتە ئامانج.

ئەم هەنگاوانە بریتی بوون لە بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ زەنجیرەیەك لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان و هێرشە ئاسمانییەكان، كە هەندێكیان ئەو ناوچانەشیان كردۆتە ئامانج كە لە لایەن حكومەتی كاتی سووریا و گرووپەكانی سوپای نیشتمانییەوە كۆنتڕۆڵكراون. ئەمەش نیشانەی فرانبوونی ناوچە ئۆپەراسیۆنەكان و زیادبوونی هەوڵەكانە بۆ بەدواداچوون و ڕووبەڕوو بوونەوەی شانە نووستووەكانی داعش.

News ID 225884

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha