بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، ۲۹ـی تەممووزی ۲۰۲۵، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا".
حکوومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند: "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتی کردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵی. هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستیانە بۆ سەر ژێزخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەران".
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە".
Your Comment