رێز لە کلتور و زمانمان نەگرن، بە هەمان پرەنسیپ مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین

لە کاردانەوەیێکدا بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە، وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەر کەس و لایەنێک رێز لە کلتور و زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەمان نەگرێت، ئێمەش بەهەمان پرەنسیپ مامەڵە لەگەڵ فەرهەنگ و کولتور و زمانیان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام محەمەد،  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی فیدراڵی بۆ قەدەغەکردنی میکانیزمی وەرگێڕانی پرسیارەکان لە تاقیکردنەوەکان و وانە وتنەوەکاندا، دژ بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و ڕێز نەگرتنیشە لە کلتورو فەرهەنگی نەتەوە ناعەرەبەکانی ناو دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەتوندی ئەو بڕیارە سەرکۆنەی دەکەم و گەڕانەوەیەکی مەترسیداریشە بۆ کلتوری بەعسیزم و ناوەند گەرایی، کە ئەو قۆناغە لە زیهنییەتی گەلانی عێراق دا راپێچی ناو ئەرشیفەکانی مێژو کراون.

ئارام محەمەد باسی لەوەشکرد، پێویستە هەمولایەک ئەو راستیە باش بزانن کە هەر کەس و لایەنێک رێز لەکلتور و زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەمان نەگرێت، ئێمەش بەهەمان پرەنسیپی «العین بالعین، والسن بالسن» مامەڵە لەگەڵ فەرهەنگ و کولتور و زمانیان دەکەین.

News ID 225812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha