بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "الشرق نیووز"، که پوخته‌یه‌کی بڵاو کراوه‌ته‌وه، جه‌ختی کرده‌وه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌کانیان له کاتی خۆیدا به‌بێ هیچ دواکه‌وتن و کێشه‌یه‌ک وه‌ربگرن.
مه‌سروور بارزانی، هاوکات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته کارتێکی سیاسی. ده‌شڵێت، ئه‌مه کارێکی قبووڵکراو نییه، چوونکه ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی کردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێک له ململانێکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا، ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی سێ مانگ دواکه‌وت و چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا مووچه‌ی مانگی ئایار له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج کرا.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌کارییه‌کانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه، بریتییه له ڕێککه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی. گوتیشی، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکه‌ین سه‌باره‌ت به یاسای نوێی نه‌وت. تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ولێر هه‌وڵ دەدات له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
مه‌سروور بارزانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌کانی سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گوتی، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ده‌زانن چ لایه‌نێک له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام به باشی ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به دڵنیاییه‌وه له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدایه.
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌ش، مه‌سرور بارزانی دووپاتی کرده‌وه، هه‌ر ئاڵۆزییه‌کی ئه‌منی له ناوچه‌که، کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان هاوکات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سعوودیه و ئێران ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕیاز زۆر باشن و مێژوویین، هاوکات هه‌ولێر ڕێز له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تاران و وڵاتانی دراوسێی ده‌گرێت و نایه‌وێت ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ یه‌کێک له وڵاتانی دراوسێی.
Your Comment