هاوبەندێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد کرا

دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ۳۱ ساڵ لە چەند زیندانێکی جیاواز، وەیسی ئاکتاش ئازاد کرا.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وەیسی ئاکتاش، یەکێک لە زیندانیانی ئیمراڵی، دوای زیاتر لە ۳۱ ساڵ و سێ مانگ، ڕۆژی شەممە، ۲۶ـی تەممووزی ۲۰۲۵، ئازاد کرا.

وەیسی ئاکتاش لە ساڵی ۲۰۱۵ـەوە بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی گواسترابووەوە و ۱۰ ساڵ بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێكارانی کوردستان (پەکەکە)ـدا بوو. بەم دواییانە ببووە ئەندامی سکرتارییەتی ئۆجەلان.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتیدا دوو جار دەرکەوتووە، جاری یەکەمیان لە کاتی بڵاوکردنەوەی یەکەم پەیامی ئۆجەلان بوو لە ۲۷ـی شوباتی ئەمساڵ. جاری دووەمیشیان، لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو لە ۹ـی ئەم مانگە.

هاوبەندێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد کرا

وەیسی ئاکتاش کە خەڵکی ئامادی کوردستانی تورکیایە، لە ساڵی ۱۹۹۴ بە تۆمەتی "دابڕاندنی بەشێک لەو خاکەی کە لەژێر قەڵەمڕەوی دەوڵەتی تورکیادایە" دەستگیر کرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

لە ٢٨ـی نیسانی ۲۰۲۴ بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن کاتی ۳۰ ساڵ زیندانی کردنی ئاکتاش تەواو بوو، بەڵام بە بەبڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێریی زیندانی ئێمراڵی ،بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا.

News ID 225806

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha