مەسروور بارزانی: ئامادەی ڕادەست کردنی نەوت و وەرگرتنی مووچە لە بەغداین

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادیە نەت ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات و لە بەرامبەریشدا چاوەڕێی بەغدا دەکەین مووچە بنێرێت و واز لە سزادانی بە کۆمەڵ بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بە هەولێر گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە چەند پرسێک کرد، لەنێویاندا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوت، پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی خێرای ئاو و کارەبای ۲۴ کاژێری.

مەسروور بارزانی لە گوتارەکەیدا باسی لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و پرسی مووچە کرد و وتی: "ئەوەی ئەرکی ئێمەیە بە زیادەوە جێبەجێمان کردووە و لەمەودواش ئامادەین هەر ئەرکێکی دەستووری جێبەجێ بکەین، بەڵام ئامادەنین واز لە مافە دەستوورییەکانمان بهێنین".

مەسروور بارزانی باسی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و ڕایگەیاند، دوایین جار کە شاندێک بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوەیان کرد، بەغدا خاڵێکی دیکەی بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر زیاد کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، بەغدا پێی گوتوون، تاوەکوو ۲۳۰ هەزار بەرمیل رادەست نەکەن، مووچە نانێرن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، "بەغدا پێمان دەڵێت، نابێت هیچ داهاتێکتان هەبێت، بەڵام هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی بودجەی تایبەتی لە بەغدا هەبێت".

لەبارەی جیاوازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەڕووی دەرچوونی پڕۆژەکانەوە، سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند، عێراق "بڕیاری دروست کردنی ۱۵۰ نەخۆشخانەی داوە هیچیان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."

لە وەڵامی ئەو کەسانەی دەڵێن: "داهاتی ناوخۆ چی بەسەردێت؟ "مەسروور بارزانی رایگەیاند، "ئەم پڕۆژانە وەڵامی ئێمەیە بۆ ئەوان".

News ID 225784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha