بەهۆی هێرشی درۆکانەوە بەرهەمهێنانی ۲۰۰ هەزار بەرميل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕاگيراوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (APIKUR) ڕايگەياند، بەهۆی هێرشەکانى ۲۴ کاتژمێرى ڕابردوو بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، بەرهەمهێنانی ۲۰۰ هەزار بەرميل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕاگيراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە ڕاگەيەندراوێکدا سەرکۆنەى هێرشەکانی سەر کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی سەر بە کۆمەڵەکەى لە ڕۆژانى ۱۵ و ۱۶ـی تەمموز کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرينەی کۆمپانياکانی ئەپيکور بە ئەوانەشەوە کە بە ئامانج نەگيراون، بەرهەمهێنانی نەوتيان ڕاگرتووە کە بە گشتی بڕەکەی ۲۰۰ هەزار بەرميل نەوتە بۆ هەر ڕۆژێک.

ئەپيکور، داواشی لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕێوشوێنی زياتر بگرنەبەر بۆ دڵنيابوونەوە لە پارێزراوی و ئاسايشی ستاف و دامەزراوەکانيان.

هەر لە راگەيەندراوەکەدا، مایڵز کاگینز گوتەبێژی ئەپيکور رايگەياندووە، کۆمپانياکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە بە زووترين کات ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی".

دەشڵێت: "هەرکاتێک رێککەوتن لەنێوان بەغداد هەولێر و کۆمپانياکان کرا ئامادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکياوە".

News ID 225761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha