کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی بڕیاری کشانەوەی نەدا، لەبەر ئەوەی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەش هاتووە هەوڵەکەش لە لایەن نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەند سەرکردەیێکی تری چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەدرێت بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و نەوت.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لەم هەفتەیەدا دەگەنە جۆرێک لە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت.
Your Comment