هێزەکانی زێرەڤانی لەلایەن پەکەکەوە بۆسەیان بۆ دانراو گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وردەکاریی ڕووداوەکه‌ى به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆى نێوان هێزێکى زێره‌ڤانى ‌و چەکدارانی پەکەکه‌ ئاشکرا کردووه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشکرای کردووه‌، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک ‌و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی پەکەکه‌وه‌ بۆسەیەکیان بۆ دانراوە".

ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه‌، "لەئەنجامى ئه‌و بۆسه‌یه‌دا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون".

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشکراشی کردووه‌، "پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری ڕوودانی ڕووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان ڕێز لە سنووری هەرێم بگرن ‌و ئاسایش‌ و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە".

به‌وته‌ى فه‌رمانده‌یێکى زێره‌ڤانى، مووشەک به‌ر یەکێک له‌ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیەکانیان که‌وتووه ‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پێنج ئه‌ندازیارى سه‌ربازیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام وەکوو ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ده‌ڵێت: گریمانه‌ دەکه‌ین پەکەکه‌ بێت، به‌ڵام تائێستا نازانین به‌دروستى.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha