بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ڕۆژی چوارشهممه كۆ بووهتهوه و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ کە لە هەولێر و بەغدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدران، کە تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرج کردنی مووچەکانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم ئاماژهی بهوهش كردوه، هەر پابەندییێک لە سەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە و هەرێم هەموو نەرمییێکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیێک ئامادەیی هاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ پێشان داوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاسا و بیانوانەی کە بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئەوەش هاتووه: "ئێستا هەموو لایێک چاوەڕێی بڕیاری حکوومەتی فیدڕاڵ دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان هەردوولا بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان هاتووەتە ئاراوە، کە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هیچ بیانوویێک لە بەردەم وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێت بۆ خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە تایبەتیش کە هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە لیستی مووچە و ژمارەی وەزیفیی و تەرازوی پێداچوونەوەی مانگانە و وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم و بە بانکی کردنی مووچەی هەرێم و ناردنی ڕێژەی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم جێبەجێ کراون".
ئهوهش خراوهتهڕوو، حكوومهتی ههرێم بەردەوامە لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو پابەندییانە، بۆیە بەغدا دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان بهێنێت، کە مووچە مافێکی ئاسایی و یاسایی و دەستوری مووچەخۆرانی هەرێمە و بە هەموو یاسا و ڕێسایێک، نابێت لەژێر هیچ پاساوێک، لەو مافەی خۆیان بێبەش بکرێن.
Your Comment