ئیسرائیل بەهۆی گورزی کۆماری ئیسلامییەوە نزیک بوو لە داڕمان

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لە جەنگی ۱۲ رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکبوو ئیسرائیل بڕووخێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێیەم پەیامی ڤیدیۆیی خۆیدا دوای هێرشی ڕژێمی زایۆنی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕایگەیاند: "بە ئەرکی خۆم دەزانم چەند پیرۆزباییێک لە گەلی ئێران بکەم، یەکەمیان بەهۆی "سەرکەوتن" بەسەر ئیسرائیلدا.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی گوتیشی: "سەرەڕای ئەو هەموو ژاوەژاو و پڕوپاگەندە و تۆمەتانە، ئیسرائیل بەهۆی گورزی کۆماری ئیسلامی نزیک بۆ لە داڕمان".
پیرۆزبایی دووەمی ڕێبەری باڵا هەر پەیوەندی بەو جەنگە ۱۲ رۆژییەوە هەبوو و وتی: "دووەم پیرۆزبایی پەیوەندی بە سەرکەوتنی ئێران بەسەر ئەمریکاوە هەیە، ئەمریکا ڕاستەوخۆ هاتە ناو شەڕەکەوە، چوونکە هەستی بەوە دەکرد ئەگەر نەیەتە ناو جەنگەکەوە ئیسرائیل بە تەواوی لەناو دەچێت، بەڵام لەم جەنگەدا ئەمریکا هیچ قازانجێکی نەکرد".

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: "لێرەشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت و لە بەرامبەردا زلـلەیێکی تووندی لە ڕوومەتی ئەمریکا دا".

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی ئێران کرد، کە لەکاتی جەنگەکە "یەکڕیز و یەکگرتوو" بوون و پشتگیریی هێزە چەکدارەکانیان کردووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: "گەلی ئێران لەم بابەتەدا سیمای دیاری خۆی نیشان دا و نیشانی دا لەکاتی پێویستدا یەک دەنگ لەم نەتەوەیە دەبیسترێت".

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها باسی لەوە کرد: "سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوان و بەیاننامەکانیدا، ڕایگەیاندووە ئێران دەبێت خۆی ڕادەست بکات. خۆ بەدەستەوەدان! ئیدی قسە لەسەر پیتاندن نییە، پەیوەندی بە پیشەسازیی ئەتۆمیییەوە نییە، پەیوەندی بە تەسلیمبوونی ئێرانەوە هەیە، ئەو قسەیە بۆ دەمی سەرۆککۆماری ئەمریکا زۆر گەورەیە".

News ID 225653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha