بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: " ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و ئەو هەڵە گەورەیەشی کردوویەتی، بە پشتیوانی خوا چارە ڕەشیان دەکەین".
ڕێبەری باڵای شۆڕش زیاتر وتی: "ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و لە هەڵگیرسانی جەنگ دەست پێشخەر بووە، هەربۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل خۆش نابێت و هێزە چەکدارەکانی وڵامی توندی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیشی: "ئیسرائیل بەو هەڵە گەورەیەی کردی، دەستپێشخەری هەڵگیرسانی جەنگ بووە و ئێرانیش چاوپۆشی لە هیچ تاوان و هەڵەیێکی ئیسرائیل ناکات، هێزەکانی ئێران زەبری کوشندە لە ئیسرائیل دەدەن و بە پشتیوانی خوا بەسەر ئەو دوژمنەدا سەر دەکەوین".
ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران زادی کرد: "هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەن و بەرپرسانی وڵات و هەموو خەڵک لە پشت هێزە چەکدارەکانن. لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی ئێران هەڵوێست و پەیامی خۆیان ڕاگەیاند و هەمووان داوا دەکەن، بە هێزەوە وەڵامی چەپەڵی ئیسرائیل بدرێتەوە".
Your Comment