یەکێتی نیشتمانی پێشوازى لە داواکەی ئۆجەلان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان دەکات

لێپرسراوى بۆردى ڕاگەیاندنى یەکێتی لە وەڵامی داواکاریی ئۆجەلان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان، دەڵێت: هەرشتێک خزمەت بە پرۆسەى ئاشتى و چارەسەرى دۆزى کورد بکات، پێشوازى لێدەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بۆ دیدار لەگەڵ ژمارەیێک سەرۆک حیزب و سیاسەتمەدارى کورد، کە لە ناویاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەیە، لێپرسراوى بۆردى ڕاگەیاندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەڵێت: پەیامەکە بۆ سەرۆکى سێ لایەنى سەرەکى نێردراوە کە کاریگەرییان لەسەر ڕای گشتى و بڕیاردان لەسەر ئەو پرسانە هەیە کە پەیوەستن بە دۆزى کوردەوە.

لەتیف نێروەیى، جەختى لەوەش کردەوە بۆ بەرقەرارکردنى پرۆسەى ئاشتى لە ناوچەکە، ئەو سێ لایەنە رۆڵى سەرەکى دەبینن، گوتیشى، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هەمیشە بەرەى ئاشتیى هەڵبژاردووە و هەرشتێکیش خزمەت بە پرۆسەى ئاشتى و چارەسەرى دۆزى کورد بکات، پێشوازى لێدەکەن.

ڕۆژى ۱۱ـی حوزەیرانى ۲۰۲۵، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژى پارتى دەم رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان داواى دیدارى ژمارەیێک سەرۆک حیزب و سیاسەتمەدارى کوردى کردووە، لەوانەش بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی.

News Code 225576

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha