بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەدا جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنی ڕادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بوودجەی هەموارکراو کە بەڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەرچووە، هەروەها دەڵێت: پێویستە حکوومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، چوونکە بەردەوامیی ڕادەست نەکردنی نەوت زیانێکی دارایی بەرچاو بە عێراق دەگەیێنێت و ناوبانگی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
وەزارەتی نەوت ڕاشیگهیاندووه: "پابەند نەبوونی حکوومەتی هەرێم بەدەستوور و یاساکە بوەتە هۆی ئەوەی دووجار زیان بەهەناردەکردنی نەوتی عێراق و خەزێنەی گشتیی بکەوێت، یەکەمیان وەرنەگرتن و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و سوودمەندبوون لەداهاتەکانی، زیانی دووەمیش ئەوەبوو کە وەزارەتی نەوت ناچاربوو بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکان کەم بکاتەوە لەپێناو پابەندبوون بەبڕیارەکانی ئۆپیک".
وەزارەتى نهوتى عێراق باسى لهوهش كردووه، چاودێری ئەو زانیاریانە دەکات کە ئاماژە بە بەردەوامی قاچاخی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن و وەزارەتی نەوت، حکوومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەکات لەوبارەیەوە و مافی خۆیەتی بەردەوام بێت لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان لەوبارەیهوە.
Your Comment