ڕۆژی یەکشەممە میدیای نزیک لە پەیەدە بڵاوی کردەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیواری کۆنکرێتی لە سنوورەکانی خۆی بەگەڵ کوردستانی سووریا دروست دەکات، بەڵام فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق گوتی، کارەکانی تایبەت بە دانانی دیواری کۆنکرێتی لەلایەن فەرماندەییەکەی ئەوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی دەرە ناخیی شاری مەریوان، دوو سەربازی پاسەوانی سنووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ی کانونی دووەمی ۲۰۲۵، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.