کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرد. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: "هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارييه‌كانيان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستيی هەماهەنگيى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكييان له‌سه‌ر هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە".
شایانی باسە نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" سەردانی ئێرانی کرد و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئەنجام دا.
Your Comment