بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان ئه‌ندامی شاندی پارتی یه‌کسانیی و دیموکراتی گه‌لان (ده‌م پارتی) و ئۆزگور ئیرۆل پارێزه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ردانی ئیمڕاڵیان کرد و دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا، پاش دیداره‌که، نوێترین په‌یامی ئۆجه‌لانیان بڵاو کرده‌وه.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندوه: "په‌شیمانم له‌وه‌ی که دوایینجار قسه‌م له‌گه‌ڵ سیری سوریا ئۆنده‌ر نه‌کرد، ئه‌و بیره‌وه‌رییێکی به‌نرخه، پێویسته بیژێنینه‌وه، که‌سێکی زانا بو بۆ تورکیا ئێمه هه‌ست به بۆشاییه‌که‌ی ده‌که‌ین".
ناوبراو ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر بنه‌مای خوشک و برایه‌تی پێویستمان به په‌یمانێکی نوێ هه‌یه، ئه‌وه‌ی کردوومانه نوێنه‌رایه‌تی گۆڕانکاری گه‌وره ده‌کات، سروشتی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورک و کورد به ته‌واوی جیاوازه، ئه‌وه‌ی زیانی پێ ده‌گات ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه".
ئۆجەلان باسی له‌وه‌ش کردوه: "خوشک و برا شه‌ڕ ده‌که‌ن، یه‌کێکیان به‌بێ ئه‌وی تر ناتوانێت بژی، ئێمه ئه‌و ته‌ڵه و بۆمبانه‌ی که ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ناو ده‌به‌ن، یه‌ک به یه‌ک پاک ده‌که‌ینه‌وه، هه‌موو ڕێگاوبانه تێکچووه‌کان و پرده داڕماوه‌کان چاک ده‌که‌ینه‌وه".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسی له‌وه‌ش کردووه: "له ڕێگه‌ی شانده‌که‌مه‌وه، سوپاسی خۆم پێشکه‌شی ئه‌و نامه و په‌یامانه‌ی بۆ پشتیوانیکردن لێم و په‌یوه‌ست به قۆناغی ئاشتیی و خوشک و برایه‌تییه‌وه هاتوون، له‌گه‌ڵ نامه‌ی ڕۆشنبیران له که‌سایه‌تی ئالاین بادۆو و سلاڤۆی ژیژه‌ک ده‌که‌م، به خه‌باتی هاوبه‌ش و نێونه‌ته‌وه‌یی و سۆسیالیست یه‌کتر ده‌بینینه‌وه".
Your Comment