بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەفدەكە پێكهاتبوو لە هەریەكە لە پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان و پاریزەر ئۆزگور ئیرۆل پارێزەری ئۆجالان.
شاندەکە هێشتا هیچ ڕاگەیێندراوێكیان لەبارەی سەردانەكە بڵاو نەكردوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ سەردانی وەفدی ئیمرالی، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا كە خاوەنی دەستپێشخەریی نوێی ئاشتییە لە توركیا، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "دەرگای توركیایێکی بێ تیرۆر كراوەتەوەو؛ داوا دەكەم لە پەرلەمان لیژنەی یەكڕیزیی نیشتمانی و هاوسۆزیی دروست بكرێت".

وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان كە بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی گرتووخانەی ئیمرالییان كردبوو گەڕانەوە.
News Code 225445
Your Comment