کورتەی هەواڵەکانی ۲۸ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۸ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.


سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:
کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: "زۆرینەی کورد لە سووریا هەیە، ئەوانیش بەشێکن لە گەلی سووریا، کاتێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ حکوومەتی سووریا قسەم کرد، جەختم لەسەر پێویستی کارکردن لەگەڵ کورد وەک هاوڵاتی سووریا کردەوە". سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سووریا پێکدەهێنێت و پێویستە وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

چەند شوێنەوارێکی ۲۰ هەزا ساڵە لە سۆران دۆزرانەوە
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران ڕاگەیاند: "لە ئەشکەوتی پڵنگان لە ناحیەی سرێشمەی قەزای خەلیفان، چەندین شوێنەواری چینی بەردینمان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ کۆتایی چاخی بەردینی کۆن و سەرەتای چاخی بەردینی نێوەڕاست دەگەڕێتەوە." ناوبراو وتیشی: ئەو شوێنەوارانەی دۆزیومانەتەوە بۆ سەردەمی ئێپی پالیۆلیسیک دەگەڕێنەوە کە مێژووەکەی ۱۰ هەزار بۆ ۲۰ هەزار ساڵ لەمەوپێشە.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دۆخی هەرێم و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند سه‌ردانی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران به‌ بانگهێشتێکی فەرمییه‌ بۆ بەشداری کردن لە دیداری تاران بەشداری کردنی ناوبراو دووپاتکردنەوەی پشتگیریی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاریی بنیاتنەری نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌که‌، له‌پێناو ئارامی و سەقامگیری، یه‌کتر تەواو کردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.

News ID 225446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha