بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌ریوان قه‌ره‌نی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "له ۲۲‌ی (نیسان/۴)ی ۲۰۲۵ه‌وه که زیاتر له ۱۵ رۆژ ده‌کات، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی کوردستان لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستانی ئاراسته‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق کردوه، که‌چی به‌داخه‌وه تا کۆتایی ده‌وامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ۸ی (ئایار/۵)ی ۲۰۲۵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌ک هه‌ر هیچ بڕه پاره‌یێکی بۆ مووچه‌ی مانگی (نیسان/۴)ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان نه‌نارد، به‌ڵکوو نووسراوی خه‌رجکردنی پاره‌ی مووچه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه واژۆ نه‌کرا که ئه‌مه جێی نیگهرانییێکی زۆره".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوه: "خۆ ئێمه ده‌زانین که حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، مووچەخۆرانی کوردستان به هاوڵاتیی عێراقی نازانن، بۆیه هه‌ر کاتێک حه‌زیان لێی کرد، به ئاره‌زوی خۆیان مووچەی خه‌ڵکی کوردستان دواده‌خه‌ن، به‌ڵام وادیاره که له عێراقدا هیچ به‌ها و ڕێزێک بۆ دامه‌زراوه‌کانی خودی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌ماوه و حکوومەتی فیدڕاڵی ڕێز له بڕیاری دادگای ئیتیحادیی عێراق ناگرێت، ئه‌گینا خۆ بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ڕوون بوو که ده‌بێت مانگانه هاوشێوه‌ی مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی فه‌رمانبه‌رانی کوردستانیش دابه‌ش بکرێت، ئه‌رێ گه‌لۆ، ئێستا که له عێراقدا مووچەی خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مانگی پێنج دابه‌شده‌کرێت، که‌چی هێشتا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی کوردستان نه‌دراوه، ئه‌مه وه‌ک یه‌ک دابه‌شکردنه؟".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س له هه‌رێمی کوردستان له ڕوانگه‌ی نۆکه‌رایه‌تییان بۆ عێراق، پاساوی جۆراوجۆر بۆ دواخستنی مووچە له‌لایه‌ن به‌غدا ده‌هێننه‌وه، هه‌ندێک باسی داهاتی ناوخۆ یان بابه‌تی دیکه ده‌که‌ن، له کاتێکدا هه‌مو ئه‌م پاساوانه درۆ و ده‌له‌سه‌ن، به‌ڵکوو حه‌قیقه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که عێراق پێی حه‌یفه مووچە بۆ خه‌ڵکی کوردستان بنێرێت و هه‌ر کاتێک داهاته‌کانی عێراق که‌م ببێته‌وه، به‌غدا له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ به‌کارهێنانی پاره‌ی یه‌ده‌گی خۆی ببات، ده‌ست بۆ مووچەی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بات و کورتهێنانه‌که‌ی پێ پڕ ده‌کاته‌وه".
ناوبراو ئاشکراشی کردووه: "پێویسته هه‌موو کوردێک له هه‌ر شوێنێکن، به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌توانن فشار بکه‌نه سه‌ر حکوومەتی فیدڕاڵی و هه‌موان بپرسن ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان به هاوڵاتیی عێراق ده‌زانن یانیش به بیانی؟ چوونکه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیی عێراقن، ده‌بێت له مافیشدا چونیه‌ک بن، ئه‌گه‌ریش بیانی، ئه‌وا گه‌لی کورد پێویسته مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات".
Your Comment