جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا درێژەی هەیە

فڕۆکەیێکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی کە کەرەستەی سەربازیی ‌و لۆجستی پێبووە لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتوەتەوە.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌: "کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە چیمەنتۆ و کەرەستەی سەربازیی و لۆجستیان پێبووە، لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوری بەڕێکەوتوون‌ بەرەو بنکەکانیان لەپارێزگای حەسەکە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "کاروانەکە نزیکەی ۲۵ بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو و زرێپۆش ‌و تانکەری سووتەمەنی ‌و ئامێری جۆراوجۆری سەربازی ‌و لۆجستی هەڵگرتبوو".

ئەم جووڵە سەربازییانەش لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە دۆخی ئەمنی و سیاسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و ئامادە بوونی هێزی هاوپەیمانان بەتایبەت لەو ناوچانەی کێڵگەی نەوتییان لێیە ڕۆڵێکی گرینگ لە هاوکێشە خۆجێیەکاندا دەگێڕێت.

News ID 225348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha