بە گوێرەی پێگەی ئەمریکی ئەلمۆنیتۆر، پێنتاگۆن نزیکەی ۵۰۰ سەربازی لە کوردستانی سووریا کشاندووەتەوە سەرەڕای ئەمەش جەخت لە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان دەکاتەوە.
فڕۆکەیێکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی کە کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی پێبووە لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتوەتەوە.