بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ئاماژەی بەوەکرد،" بە پاڵپشتی ئەمریکا و فەرەنسا كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد لە کوردستانی سووریا رێکخراوە، بڕیارەکانیشی دژی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە ".
باخچەلی باسی لەوەش کردووە، دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە پێشێل کردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا واژو کرا.
دەوڵەت باخچەلی لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستانیش، ڕایگەیاند: پێویستە دەستبەجێ کۆنگرەی خۆی ببەستێت و پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەیی خۆی تەواو بکات .
Your Comment