بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی کوردستان۲۴ بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ۰۲:۴۵ خولەکی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ۲۸-۰۴-۲۰۲۵، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان، لە سلێمانی کۆتایی هات.
مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتیی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتییان دەکرد کە تایبەت بۆ بە گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دابەش کردنی پۆستەکان.
شاندی باڵای پارتی پێکهاتبوو لە:
۱. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
۲. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
۳. دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
۴. ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
شاندی باڵای یەکێتی پێکهاتبوو لە:
۱. قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال.
۲. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پشکی یەکێتی.
۳. دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
۴. نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
۵. ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
۶. شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ۲۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴ بەڕێوە چوو. پارتی دیموکراتی کوردستان ۳۹ کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ۲۳ کورسیی بەدەست ھێنا.
لە ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان ۴۵ کورسی، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ۲۱ کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ۱۲ کورسی و بەرەی تورکمانیی یەک کورسیی بەدەست ھێنا و بەھاوبەشی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمیان پێک ھێنا.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، لە ۱۸ وەزارەت و سێ وەزیری ھەرێم پێک ھات، ھەریەک لە پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ پارتی و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ یەکێتیی بوو، ھەروەھا ۹ وەزارەت بۆ پارتی، پێنج وەزارەت بۆ یەکێتی و چوار وەزارەتیش بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بوو.
Your Comment