سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆ بووەوە و دوای کۆبوونەوەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: خۆشحاڵ بووم کە لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆ بوومەوە.
هاوکات دەڵێت: لەگەڵ شەرع باسمان لە دۆخی سووریا کرد و شەرع دیدگای خۆی بۆ سووریای داهاتوو کە هەموو گەلەگەی لەخۆ بگرێت خستەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، پێزانیم بۆ کارەکانی ئەحمەد شەرع لە بەرانبەر یەکگرتوویی سووریا هەیە و لە پشتیوانی کردنیشی بەردەوام دەبین.
باسی لەوەش کرد، هەردوولامان پابەندبوونی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی داعش دووپات کردەوە. گوتیشی: خۆشحاڵبووم بە پابەندبوونی شەرع بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
Your Comment