ئۆجەلان: لەسەر ڕێگای ڕاستین/ خاوەنی بەڵێنی خۆمانين و تاکۆتایی بەردەوام دەبین

محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیامی براکەی بڵاو کردەوەتەوە، کە لە جەژنی ڕەمەزاندا چاوی پێی کەوتووە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا"،  ئۆجەلان لە پەیامێکدا وتوویەتی: ئێمە لە سەر ڕێگا ڕاستەکەین، سەبارەت بەو بانگەوازەی کە لە ۲۷ی شوباتدا ڕابردوودا ڕایگەیاندووە، ئۆجەلان جەختی کردووە، بەردەوام دەبن لەم پرۆسەیە تا کۆتایی، هیچ دابڕانێک لەلایەن ئێمەوە نابێت، ئەگەر هەشبێت ئەوا لەلایەن دەوڵەتەوە دەبێت.

ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە پرۆسەکە بەردەوام بن و بەشێوەیەکی دروست بەرەوپێشەوە بڕۆن، ئەوا دەرفەتی سەرکەوتنمان هەیە، بەڵێنەکەمان دەبەینە سەر تا کۆتایی.

محەمەد ئۆجەلان، بە ڕۆژنامەکەی وتووە، براکەی چاوەکانی داخستووەو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەبێ پچڕان قسەی کردووە، زۆر بە متمانە و باڵادەستی بەسەر دۆخەکەدا دەرکەوتووە.

ئۆجەلان لە قەسەکانیدا پەیامی بۆ ڕای گشتی هەبووە، محەمەد ئۆجەلان وتوویەتی: سڵاوی خۆی بۆ گەل ناردووە، منیش پێم وت: گەل متمانەی بە تۆ هەیە، وتی: ئەوەی گەل دەیڵێت لە هەمووی ڕاستترە، هەموو کەسێک دەبێت پابەند بێت بەو قسەیەی خەڵک دەیڵێت.

ئۆجەلان، لە بارەی جەژنی ڕەمەزان و ئاهەنگی نەورۆز،  سەبارەت بە ٤ی نیسان وتوویەتی: ئەوە لە دایک بوونی گەلە، هەرچی لە توانامدا بێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیکەم.

News Code 225167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha